به‌شێكی نوێی ده‌ماری كه‌له سه‌ری مرۆڤ دۆزرایه‌وه
دۆزینه‌وه‌كه ده‌كرێت، ببێته هۆكاری سه‌ركه‌وتنی زیاتری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان
تاوه‌كو ئێستاش به به‌رده‌وامی زانستی پزیشكی توێكاری پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆه ده‌بینێ، توێژه‌ران له زانكۆی بازلی سویسری، توانیان به‌شێكی دیكه‌ی نوێ، له به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ بدۆزنه‌وه، كه پێشتر پێی نه‌زاندراو بوو.
دۆزینه‌وه‌كه، چینێكی قوڵی ده‌رماری ده‌می مرۆڤه، كه یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌م و ددان ده‌دا و گرنگه بۆ جوینی خواردن له ده‌مدا.
ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه، لە چوارچێوەی کلینیکدا گرنگ بێت، چونکە زانینی چینەکانی ماسولکە دەتوانێت یارمەتی پزیشکەکان بدات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری باشتر لەو ناوچەیەی چه‌ناگه دا.
ئه‌لجه‌زیره