هه‌وڵی تیرۆركردنی شاژنە ئێلیزابێس درا
"گومانلێكراوه‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه"

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ـی به‌ریتانی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا پیاوێك له رۆژی له‌دایكبوونی شاژنە ئێلیزابێس شاژنی بەریتانیا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ری خۆی داپۆشیووه و چه‌كێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌گوترێت له‌سه‌ر قه‌ڵای ویندسوور هه‌وڵی تیرۆركردنی شاژنە ئێلیزابێسی داوه.
رۆژنامه‌ی (زه سه‌ن) رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، گومانلێكراوه‌كه‌ش ده‌ستگیر كراوه.
ئه‌و رۆژنامه ده‌شڵێت: " ئه‌و كه‌سه چه‌ك به‌ده‌سته‌ی له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ڵێت، "ده‌مه‌وێت شاژن تیرۆر بكه‌م".
میدیا به‌ریتانییه‌كان بڵاویانكردوه، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی شاژنە ئێلیزابێسی داوه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، له‌ناوچه‌ی ساوسهامبتوۆن له باشووری به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
گوته‌بێژی پۆلیسی به‌ریتانی و كۆشكی پادشایه‌تی ره‌تیانكرده‌وه ناسنامه‌ی ئه‌و گومانلێكراوه بڵاو بكه‌نه‌وه، به تۆمه‌تی نه‌خۆشی ده‌روونی رووبه‌رڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
میدیا به‌ریتانیانییه‌كان روونیانكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره به چه‌كه‌وه چووته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی ئێلیزابێسی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، دواجار پۆلیس ده‌ستگیری كرد.