بان كى مون دانى پێدا ده‌نێت
سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بان كى مون دانى به‌وه‌دا نا كه سعووديه فشارى زۆرى له‌سه‌ر درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوى هاوپه‌يمانى سعووديه و وڵاتانى كه‌نداو له دژى يه‌مه‌ن له ليستى ره‌شى منداڵ كوشتن و پێشێلكارى دژى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ربهێنێت.
K24 – هه‌ولێر:

نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌ى عه‌ره‌بييه‌ى سعووديه‌ى خستبووه ليستى ره‌شه‌وه كه له ئازارى 2015ه‌وه بۆردومانى يه‌مه‌ن ده‌كات و ده‌يه‌وێت كۆتايى به جووڵانه‌وه‌ى سياسيى حوسييه‌كانى يه‌مه‌ن بهێنێت.
له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆي‌دا له باره‌ى ره‌وشى منداڵانه‌وه، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سعووديه و هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى به پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ ناوبردبوو.
بان كى مون له‌و باره‌يه‌وه به ميدياكارانى گوت: زۆر نابه‌جێيه وڵاتێك فشارى له‌و جۆره بخاته سه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان. من دانى پێدا ده‌نێم كه لابردنى ناوى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه له راپۆرتى تايبه‌ت به منداڵانى يه‌مه‌ن، سه‌ختترين بڕيار بووه كه تا ئێستا داومه.
بان كى مون گوتيشى: له‌به‌ر خاترى چاره‌نووسى منداڵانى ديكه‌ى وه‌ك منداڵانى فه‌له‌ستين و باشوورى سوودان و سووريا، ناچار بووم ئه‌و بڕياره بده‌م، چونكه سعووديه هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌كرد چيديكه كۆمه‌كى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان ناكات.
له راپۆرته‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كاندا تايبه‌ت به ره‌وشى منداڵانى يه‌مه‌ن، سعووديه به هۆى سه‌ره‌كى كوشتار و پێشێلكردنى مافى منداڵانى يه‌مه‌ن ناوى هاتبوو.