رێپێوانی "وهڵامدانهوهی ملیۆنی" له بهغدا دهستی پێكرد
هادی عامری له دووهم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولهیمانی: بههای خوێن، دهركردنی تهواوی هێزه داگیركهرهكان دهبێت له عێراق

K24 - ههولێر:
رێپێوانی "وهڵامدانهوهی ملیۆنی"ی لایهنگرانی ئێران بۆ دووهم ساڵڕۆژی كوژرانی قاسم سولهیمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و "ئهبو مههدی موههندیس" جێگری سهرۆكی دهستهی حهشدی شهعبی عێراق له بهغدا دهستی پێكرد.
ئهمڕۆ شهممه (1ی كانوونی دووهم/ یهنایهری 2022)، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی، بەمەبەستی یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی لە ناوچەی جادرییە ناوەڕاستی شاری بەغدا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە میانهی رێپێوانی "وهڵامدانهوهی ملیۆنی"، خۆپیشاندەران ئیدانەی کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی-یان کرد و ھەروەھا داوای چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.
ھەریەک لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز و سەرکردەی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری و سەرکردەی رەوتی حیکمە، عەممار حەکیم لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی حەشدی شەعبی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە.
ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز رایگەیاند، کە ھەڵوێستەکانی مەرجەعی باڵا، عەلی سیستانی عێراقی لە مەترسییەکان پاراست و ئاماژەی بەوەیشدا، فەتوای جیھادی کیفائیی، کە لەلایەن عەلی سیستانی لە ساڵی 2014 دەرکرا، بووە مایەی وەدەرنانی تیرۆریستان لە عێراق.
فالح فەیاز ئاماژەی بەوەش كرد، ئامانج لە کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق، پاراستنی سەوەریی عێراقە و داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، لەوەی رێگه نەدا ھیچ ھێزێکی بیانی لە عێراق بوونی ھەبێت.
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز داوایشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد، پرۆسەی بنیاتنانی پرۆژەی سیاسی تەواو بکەن.
لای خۆیەوە سەرکردەی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری رایگەیاند، کە حەشدی شەعبی وەک ھێزێکی گرنگ دەمێنێتەوە و ئاماژەی بەوەیشدا کە فەتواکەی عەلی سیستانی، بووە ھۆی رزگارکردنی ناوچەکانی عێراق.
ھادی عامری باسی لەوەشکرد کە ھەڵوێستی ئازاییانەی ئەبو مەھدی موھەندیس و قاسم سولەیمانی و ھاوڕێیەکانیان، بووە مایەی لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و گوتی: "بههای خوێنی ئەوان، دهركردنی تهواوی هێزه داگیركهرهكان دهبێت له عێراق".
لە (3ی کانوونی دووەم/ یهنایهری 2022) لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمهریکادا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.
لە 7ی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 ، دادوەری راسپێردراوی عێراقی بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی کوژرانی ئەبو موھەندس و قاسم سولەیمانی رایگەیاندبوو، کە لەسەر بنەمای ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمهریکا، دۆناڵد ترەمپ دەرکراوە.
لە دوای کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی، بەرژەوەندییەکانی ئەمهریکا لە عێراق، بەتایبەتیش بنکە سەربازییەکان بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەکەی بێفڕۆکەوانی دەکرێنە ئامانج و واشنتن گرووپە چەکدارەکانی شیعە نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.
#مليونية_الشهادة_والسيادة
— البرائي الرافضي (@AlialBRaii___R) January 1, 2022
الجماهير الشعبية تهتف في مسيرة الرد المليوني كلا كلا اسرائيل.. كلا كلا امريكا pic.twitter.com/pEqGr3ZhOj