زمانی كوردی لە تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ لە كەركووك هەڵگیران
زمانی كوردی لابراوه و زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی له‌جێی دانراوه

K24 - هه‌ولێر:
به بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) زمانی كوردی له تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ له كه‌ركووك هه‌ڵگیران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌رجه‌م تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ له‌ناو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به زمانی كوردی هه‌ڵگیران و له‌جێی ئه‌وان، به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ دانراون، كه پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لابردنی تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ به زمانی كوردی و گۆڕینی بۆ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی، له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانه‌وه دستیپێكردووه، له كاتێكدا كه‌ركووك به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ر و نابێت سیماكانی بشێوێنرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام به بڕیاری راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆ به هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌رێك تابلۆ كوردییه‌كان لابراون و تابلۆی نوێ دانراون، كه ته‌نیا زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی تێدا به‌كارهاتووه.