دەست بەسەر بڕێك دولارێ ساختە و پەرتوكی سیحر و جادوو و ژماره‌یه‌ك نوشتەدا گیرا

زۆر به‌ شاره‌زایانه‌ له‌ناو چاكه‌ته‌كه‌یدا شاردبووه‌وه‌ به‌ڵام نه‌یتوانی له‌ده‌ست ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئاسایش ده‌ربچێت

په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌
په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك دۆلاری ساختەی ئەمه‌ریكی و دوو په‌رتووكی سیحر و جادوو و ژماره‌یه‌ك نوشتەی راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەدریژەێ چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجێ ئومەران لە رێكەوتی 18/12/2021، لەكاتی هاتنی كەسیكێ ئێرانی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەرانه‌وه‌ پشكنینی بۆكرا، ئەو كەسە ئێرانیە بە شیوەیەكێ شارەزایانە لەناو چاكەت (قەمصەلە)ەكەی بری 3 هه‌زار و 900 دولاری ئەمه‌ریكی ساختە و دوو پەرتوكی سیحر و جادووی قەدەغەكراو و چەندین نوشتە و پارچەی دروستكردنی سیحری شاردبوویەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، دوای پشكنین و دڕاندنی چاكەتەكەی، توانرا سەرجەم ئەو پارە و كەلوپەلەی لەناو دەربهینن و كەسەكە دەستگیربكه‌ن و پەڕاوی لێكولێنەوەی بۆ كرایەوە و هوكاری درەنگ ئاشكراكردنی بابەتەكەش بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆلینەوە بووە.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، ویڕای دەستخوشی بۆ سەرجەم ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، شەو و روژ دەخەینە سەریه‌ك بۆ پاراستنی ئارامی و ئەمنیەتی كوردستان.

په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌
په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌
په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌
په‌رتووكی جادوو و نوشته‌ و دۆلاری ساخته‌

H.B