سەرۆک وەزیرانی سوودان دەستی لەکارکێشایەوە
نەگەیشتووەتە ھیچ ئەنجامێک
K24 - هەولێر
عەبدوڵڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی سوودان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیران راگەیاند.
سەرۆک وەزیرانی سوودان، لە گوتارێکیدا لە تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی، گوتی: "بە مەبەستی رێگا کردنەوە بۆ خەڵک، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە و رادەستکردنەوەی ئەمانەتەکەم دا".
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی لە دەستیدا بێت کردوویەتی بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەرەو کارەسات نەڕوات و راشیگەیاند: "شۆڕشی سوودان، بە ئاراستەی ئامانجەکانی دەڕوات".
عەبدوڵڵا حەمدوک، ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وڵاتەکە لە ماوەیەکی کورتدا نەکەوێتە سەر راستەڕێگای خۆی ئەوە بە خاڵێکی وەرچەرخاندا تێدەپەڕێت، کە ھەڕەشە بۆ سەربوونی درووست دەکات.
سەرۆک وەزیرانی سوودان لە وتارەکەیدا باسی لەوەشکرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیی و سەربازییەکان کۆبووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ھیچ ئەنجامێک.