لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی یاریگای دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە و هاوکاری دارایی یانەکە دەکرێت

یاریگای دهۆک
یاریگای دهۆک

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاریگای یانەی دهۆک نۆژەن دەکرێتەوە و هاوکاریی دارایی یانەکەش دەکرێت.

عەلی تەتەر پاریزگاری دهۆک لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە 'لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاریزگای دهۆک چیمەنی یاریگای یانەی دهۆک نۆژەن دەکاتەوە و هاوکاری دارایی پێویست پێشکەشی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی لەم وەرزە بتوانێت بۆ خولی نایابی عێراق سەربکەوێت'.

یانەی دهۆک لە خولی پلەیەکی عێراق بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە تەنیا خاڵێک لەدواوەی حدوودی دووەم دێت، کە لە کۆی 12 یانەی ئەو کۆمەڵەیە تەنیا یانەیەک دەگاتە ریزی یانە نایابەکانی عێراق.

دهۆک ساڵی 2016 دابەزییە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق کە وەرزی 2009/2010 نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێناوە.