وهزیری پێشمهرگه لهبارهی رووماڵی میدیاكان زانیاری نوێ دهخاتهڕوو
"قەدەغەی میدیاکان بۆ ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگه، بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی نییه"
K24 – ههولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم، تاوتوێی داڕشتنی پلانێكی میدیایی سەربازی نیشتمانی دەکەن، تێیدا پڕەنسیپی زانستی رۆژنامەوانی و ئاسایشی نیشتمانی بپارێزن.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی فەرمی حکومەت کرد.
راگهیاندنی وهزارهتی پێشمهرگه ئاماژهی بهوه كرد، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت ئامادهی كۆبوونهوهكه بوو، تێیدا جەخت لەسهر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی، بۆ رێکخستنەوەی راگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای فەرمی وەزارهتی پێشمەرگە كرایهوه، هاوکات بڕیاری قەدەغەکردنی رووماڵی میدیاکان بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و میحوەرەکانی پێشمەرگە بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا.
وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی میدیا بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و لێدوانی فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی چووهته بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فەرماندە و یەکەیەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای سەربازی دەبنهوه.
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: قەدەغەی میدیاکان بۆ ناو سەنگەرەکانی پێشمەرگه، بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی نییە، بەڵکو رێکخستنەوەیەتی و لە قازانجی پێشمەرگه و ئاسایشی نەتەوەکەمان دایە.
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی لە هاوکاری وهەماهەنگی حکومەت بۆ سەرخستنی ئەو راسپاردانەی لەمەڕ کاری هاوبەش دهركراون، كردهوه.