نزیكەی سهدا ههشتای نەخۆشخانەكانی پارێزگای ورمێ كۆن و لەكاركەوتوون

K24 - ھەولێر
نزیكەی 80% نەخۆشخانەكانی پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆن و لە كاركەوتوون و بەرپرسانی ئەو پارێزگایەش ھۆشداری دەدەنە حكوومەت.
جەواد ئاقازادە سەرۆكی زانكۆی پزیشكی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بە ھەواڵدەری مێھری راگەیاند كە: دۆخی كەرتی تەندروستی پارێزگای ورمێ كێشەی گەورەی ھەیە و لە قەیران نزیك دەبێتەوە، ئاقازادە دەڵێ: "80%ی نەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە پێوەرە جیھانییەكانی تەندرووستیان تێدا نییە و بینا و كەلوپەلیان كۆن و لەكاركەوتوون. سەرۆكی زانكۆی پزیشكی ورمێ دەشڵێ: "گرفتەكانمان بۆ سەرۆك كۆماری ئێرانیش باسكردووە و ئەگەر ھەنگاوی جیدی و بەپەلە نەھاوێژین لە كەرتی تەندرووستیدا توشی قەیرانێكی گەورە دەبین.