باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك ده‌ستنیشان كران
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، باشترینه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستانی بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی به كۆی ده‌نگی كاپتن و راهێنه‌ران، له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به فۆرمی سه‌رپه‌رشتیاری راگه‌یاندنی یارییه‌كان، هه‌ریه‌كه له شاڵاو عه‌باسی یاریزانی سیروانی نوێی و ئیسماعیل محه‌ممه‌دی گۆڵپارێزی گازی باكوور به باشترین یاریزان و گۆڵپارێزی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان دیاریكران.
مسته‌فا مه‌حموودی هێرشبه‌ری سیروانی نوێ به تۆماركردنی 8 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك.
له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك 15 یانه به‌شدارییان كرد و سیروانی نوێ جگه له بوون به پاڵه‌وان به هاوشانی گازی باكوور بۆ خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سه‌ركه‌وتن.