جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا بۆ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقای 2021 ده‌ستپێده‌كات و وڵاتی كامیرۆن به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كات كه ده‌بوو 6 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پاڵه‌وانێتییه بهڕیوهچووبا، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دواخرا.
پاڵه‌وانێتییه‌كه به زنجیره‌یه‌ك كێشه‌ی مه‌ترسیدار ده‌ستپێده‌كات
جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ناكۆكییه‌كی سیاسی زۆر له نێوانه وڵاته به‌شداربووه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه هه‌یه، جگه له‌مه‌ش وڵاتی كامیرۆن كه ئه‌ركی میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه له نێوخۆدا به چه‌ندان گرفتی سیاسی و شه‌ڕی نێوخۆیی تێوه‌گلاوه، به‌جۆرێك 3 گرووپی چه‌كداری یاخی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و خوێنڕشتنیان له حكوومه‌تی كامیرۆن و هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی ئه‌فریقا كردووه و له ساڵی رابردووه‌وه زیاتر له 2 هه‌زار هاوڵاتی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه، به‌مه‌ش گومان له دواخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كرێت، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا و ساموێل ئیتۆی سه‌رۆكی تۆپی پێی كامیرۆن دڵنیاییان داوه‌ته هه‌ڵبژارده‌كان و پێداگیری له‌به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ترسی خستووه‌ته دڵی فیفا و به‌پرسانی تۆپی پێی ئه‌و كیشوه‌ره، به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یه له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی پۆلیسی كامیرۆن كه به‌رده‌وام گومان له پێكدادان ده‌كرێت، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه گله‌یی شاندی هه‌ڵبژارده‌كانه له‌و هۆتێل و شوێنانه‌ی بۆ نیشته‌جێبوونی هه‌ڵبژارده‌كان دابینكراوه به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت ئه‌و هۆتێله‌ی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی توونسی تێدا نیشته‌جێیه له شوێنی ده‌ستشۆر و ژووره‌كان مار و دووپشك و چه‌ندان گیانله‌به‌ری دیكه بینراوه.
دیارترین ئه‌و یاسایانه‌ی كه له پاڵه‌وانێتییه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیفا رێككه‌وتوون له جێبه‌جێكردنی چه‌ندان یاسا و رێنمایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1ـ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به هه‌ر هۆكارێك ئه‌گه‌ر 11 یاریزانی بۆ دابین نه‌كرا، ئه‌وا به دۆڕا (2 ـ 0) بۆی هه‌ژمار ده‌كریت.
2ـ هه‌ر تیپێك ئه‌گه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی هه‌مووی تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام 11 یاریزانی ئاماده‌بوو، ده‌بێت یه‌كێك له یاریزانه‌كان بكرێته گۆڵپارێز و یارییه‌كه ئه‌نجام بدات.
3ـ هه‌ر یاریزانێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی كۆرۆنای پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، نابێت یاری بكات و ته‌نانه‌ت بۆی نییه بێته نێو یاریگه‌ش.
4ـ له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا هه‌ر تیپێك ده‌توانێت 5 گۆڕانكاری بكات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و 5 گۆڕانكارییانه له ماوه‌ی 3 ده‌رفه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كه‌متر رابگیردرێت و ده‌توانن له نێوان دوو نیوه‌ی یارییه‌كانیش گۆڕانكاری بكه‌ن.
5ـ له هه‌ر یارییه‌ك نابێت زیاتر له 60%ـی هانده‌ران ئاماده‌ی یاریگه بن، ته‌نیا یارییه‌كانی كامیرۆن نه‌بێت ئه‌وان ده‌توانن رێژه‌ی 80%ـی هانده‌ر ئاماده‌بێت چونكه ئه‌وان وڵاتی میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان كردووه.
6ـ هیچ هانده‌رێك بۆی نییه بێته نێو یاریگه ئه‌گه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نوێترین پشكنینی ده‌ركه‌وتبوو نێگه‌تیڤه دهتواتوانێت ئاماده‌ی یارییه‌كان بێت.
هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: كامیرۆن، بۆركینا فاسۆ، ئیسیوپیا و كاپ ڤێردی
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: سه‌نیگال، زمبابوێ، غینیا و مالاوی
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: مه‌غریب، غانا، دوورگه‌كانی قهمهر و گابۆن
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: نێجیریا، میسر، سوودان و غینیای بیساو
كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: جه‌زائیر، سیرالیۆن، كۆتدیڤوار و غینیای ئیستوائی
كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: توونس، مالی، مۆریتانیا و غامبیا