کەشناسی: لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

دیمەنێکی بەفربارین لە چیای هەندرێن - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا
دیمەنێکی بەفربارین لە چیای هەندرێن - فۆتۆ: هەڤاڵ مەلا

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی ئێوارەدا بڕی بارانبارین زیاتر دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لەسەر لوتکەی بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان بە درێژایی کاتەکان هەور دەبێت، لەگەڵ نمە باران، لە کاتی جیا جیا.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك