كریستیانۆ به شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵده‌دات
پێیوایه باشترین یاریزانی 20 ساڵی رابردووه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین لێدوانی‌دا، قسه‌یه‌ك ده‌كات و ته‌واوی میدیاكانی جیهان ده‌وروژێنێت كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و باشتری یاریزانی 20 ساڵی رابردووه.
له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كریستیانۆ ده‌ڵێت: من باشترینم له دوایین 20 ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌ش ته‌نیا قسه‌ی خۆم نییه و ژماره‌كان شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن.
كریس ده‌شڵێت: به ماندوو بوون و هه‌وڵێكی زۆر گه‌یشتوومه ئه‌و رۆژه و به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستم و به‌رده‌وام ده‌بم له پێناو نووسینه‌وه‌ی مێژوو، چونكه هێشتا شه‌یدای ناسناوه‌كان و ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانم.
رۆناڵدۆ له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕووپا هاوڕێیه‌تی پۆرتوگال ده‌كات و بۆ ئه‌و پاڵهوانییهتیهش به جۆش و خڕۆشه به‌تایبه‌ت دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی دووه‌می چامپیۆنزلیگ له ماوه‌ی سێ ساڵدا.
كریستیانۆ له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌یش بۆ دووه‌مینجار له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوی چامپیۆنز لیگی به‌ده‌ستهێنا.