دادگای فیدڕاڵی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان روونکردنەوە دهدات
ئایا یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نا دەستووریی بووە؟
K24 - ههولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێکی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دابێت و هەڕەشەی سزادانی ئەوانەش دەکات کە لێدوانی ناڕاست دەدەنە پاڵ دادگا.
ناوەندی راگەیاندنی دادگاکە لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: "ئەو قسە و لێدوانانە راست نین کە هەندێک بەناوی سەرۆک یان ئەندامانی دادگای فیدڕاڵییەوە بڵاویدەکەنەوە کە گوایە بۆچوونی لەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەربڕیوە".
هۆشداریشی داوەتە ئەو لایەنانە کە وریابن و هیچ لێدوانێک و هەڵوێستێک نەخەنە پاڵ دادگای فیدڕاڵی ئەگینا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
ئەوەش دوای ئەوە هات، هەندێک سۆشیال میدیای نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بڵاویانکردەوە، کە دادگا گوتویەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق نا دەستووریی بووە.