"فریشتهی جوانی" له مهترسیدا
K24 - ههولێر:
پەرستگەی ئاناهیتای رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەمەنی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، لە ژێر مەترسی لە ناوچووندایە و بەڕێوەبەری پەرستگەکەش رایگهدهیگهیهنێت، لە هەوڵی ئەوەدان ئەم پەرستگەیە لای رێکخراوی یونسکۆ وهك شوێنهوارێكی کەلتووریی جهیانی تۆمار بکرێت.
ئاناهیتا بە مانای فریشتە و پارێزەری ئاو و فراوانی و جوانی و زاوزێیە.
پەرستگەی ئاناهیتا لە کەنگاوەری رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستی دوژمنانی ئاسەوارە مێژووییەکانی پێنەگەیشتووه، نە وەک پەیکەری بودای بامیانی ئەفغانستان بەدەستی تاڵیبان تەقینراوەتەوە، نە وەك تهدمور (پاڵمێرا)ی سوریا داعش لەبەریەکی هەڵوەشاندووەتەوە.
ئەم ئەستوونانە دوای هەزاران ساڵ هەروا بەپێوەن، میراتگرانی مێژووی کۆنی ئەم ناوچەیەش بەتەنگ مانەوهیانەوە نین و خەریکە داڕمێت و دەشێوێت.
ئاماژەکان دەڵێن: "ئەم پەرستگەیە کە مێژووی کۆنی زاگرۆسنشینانە، بە هۆی کەمتەرخەمیی میراتگرانییەوە خەریکە بەرەو لە ناوچوون دەچێت".
بەڕێوەبەری بنکەی میراتی کەلتووریی پەرستگەی "ئاناهیتا"، لەدهاتوووی ئەم پەرستگە نیگەرانە و رۆژی 11ی حوزێران، بەئاژانسی مێهری راگەیاند، بارودۆخی پەرستگەکە لە دۆخێکی زۆر نالەباردایە.
دروستکردنی ئاودەست و دیوارکێشان بەدەوریدا و هەروەها گواستنەوەی تابلۆی پێشاندەری پەرستگەکە بۆ 400 مهتر دوورتر، ناشارەزایانە ئەم شوێنەوارە مێژووییەیان شێواندووە.
فەرهاد نەزەری، رایگەیاند، ئاگرکەوتنەوە لە پووشی نێو پەرستگەکەش زیانی زۆری پێدەگەیەنێت، بە پێی هەواڵی ئێران ئۆنلاین، دە رۆژ بەر لە قسەکانی نەزەری، ئەم پووشە وەك زۆربەی پووش و دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربوو.
پەرستگەی ئاناهیتا مێژووکەی بۆ بەر لە زەدرەشت دەگەڕێتەوە و هاوینی ساڵی 1968 بۆ یەکەم جار لەسەر بەرزایی کەنگاوەر دەست بە پاککردنەوەی کراوە، ئێستاش لای رێکخراوی یۆنسکۆ دۆسییەکەی بۆ تۆمارکردنی وەك شوێنەواری کەلتووریی جهیانی لە چاوەڕوانی دایە.