سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆچی دوایی کرد

بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

دەیڤد ساوسۆلی
دەیڤد ساوسۆلی

K24 - هەولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، دەیڤد ساسۆلی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

گوتەبێژی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، دەیڤد ساسۆلی کاتژمێر 1:15 بەرە بەیانی 11ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022 لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئاڤیانۆ لە ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد.

ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شوێن و کاتی بەخاکسپاردنی ئاشکرا دەکرێت.