رۆژنامه‌ی سپۆرت هێرش ده‌كاته سه‌ر كریستیانۆ
ره‌خنه‌یه‌كی توند له دوایین لێدوانی كریستیانۆ ده‌گرێت
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له دوایین لیدوانی خۆیدا رایگه‌یاند كه ئه‌و باشترین یاریزانی جیهانه له 20 ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ته‌لۆنیا به‌دوای خۆیدا هێنا.
خوان بوكی له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا بڵاوی كرده‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ لێدوانێكی هه‌رزه‌كارانه و له‌خۆباییانه‌ی داوه، ده‌شڵێت: پێشتر هیچ كامێك له مارادۆنای ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا و لیۆنێل مسیش كه 5 نازناوی باڵدۆن دۆری له‌گه‌ڵ بارسا بردۆته‌وه هه‌رگیز نه‌ی وتووه كه باشترین یاریزانی جیهانن، ته‌نانه‌ت له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌یش خۆی له بابه‌تی باشترین یاریزانی جیهان به دوور گرتووه.