وێنە.. کچانی ژاپۆن ئاهەنگی گەورەبوون دەگێڕن
ئاهەنگێکی تایبەت بەو کچانەی تەمەنی 20 ساڵی تێدەپەڕێنن
K24 - هەولێر:
کچانی ژاپۆن هەموو ساڵێک لە دووەم دوو شەممەی مانگی کانوونی دووەم/یەنایر ئاهەنگی گەورەبوون دەگێڕن.
کچانی تەمەن 20 ساڵ لە ژاپۆن هەموو ساڵێک بەشداری مەراسیمی گەورەبوون دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی زۆری رێژەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەیەکی کەمی ژاپۆنییەکان بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.
لەم مەراسیمەدا، کچان گرنگیەکی زۆر بە خۆیان دەدەن و جلوبەرگی "کیمۆنۆ" لەبەر دەکەن کە جلوبەرگێکی نەریتیی وڵاتەکەیانە.
H.H