بۆنی شه‌ڕ ده‌كرێت، كێ ئاگره‌كه هه‌ڵده‌گیرسێنێت؟
هه‌ر كامیان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن؛ ئه‌وا ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به‌دوایدا جێبه‌جێی ده‌كات

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له جیهاندا دوو ترسی گه‌وره هه‌یه، داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه و داگیركردنی تایوان له‌لایه‌ن چین-ه‌وه، هه‌ر كامیان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن؛ ئه‌وا ئه‌وی دیكه‌یان به‌دوایدا جێبه‌جێی ده‌كات، به‌مه‌ش جیهان ده‌چێته قۆناغی شه‌ڕێكی دیكه‌ی جیهانییه‌وه.
هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی واشنتن له‌و بڕوایه‌دان پێویسته تایوان هه‌وڵه‌كانی چڕكاتهوه و په‌له‌بكات له‌وه‌ی كه هێزی به‌رگری به‌هێزبكات، ئه‌ویش دوای ئه‌و پێشبینییه‌ی وه‌زیری به‌رگری تایوان، كه چین توانای داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه به هاتنی 2025.
تایوان ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتییه، دانیشتوانه‌كه‌ی 23 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سه، له‌ژێر سایه‌ی چین-دایه و حزبی شیوعی چین داواده‌كات هه‌رێمێك بێت سه‌ر به‌و، وێرای ئه‌وه‌ی هه‌رگیز حوكمی نه‌كردووه له تایوان بۆیه حزبی شیوعی بڕیاریداوه ئه‌وه به‌زۆر بكات.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تایوان هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه هه‌میشه چاوی له ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی تایوان كه ته‌له‌گراف تاكه میدیای بیانی بووه، ئاماده‌گی هه‌بووه، نووسیویه‌تی: "نمایشه‌كه به‌شێكه له‌و خۆئامادهكردنهی تایوان بۆ شه‌ڕی كۆڵانه و كۆڵان له‌گه‌ڵ چین له‌كاتی داگیركردنیدا، چونكه پێشینی ده‌كرێت چین فشاره‌كانی له‌مساڵدا زیاتر بكات".
لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ-ه‌وه، تسای ئانگ-وان، سه‌رۆكی تایوان، وتی: "ململانێی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نییه"، به‌ڵام په‌كین به‌شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچی دایه‌وه كه هیچ ئومێدێكی تێدا نه‌هێشته‌وه و وتی: "ئه‌گه‌ر تایوان زیاده‌ڕۆیی بكات تووشی كاره‌ساتێكی قوڵ ده‌بێت".
ئا‌یان ئیستون، شیكاری كاروباری چین له ئینستیتوی پرۆژه‌ی 2049 و خاوه‌نی كتێبی (هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاریی چین)، ده‌ڵێت: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای چین ئه‌سته‌نگه، به‌ڵام باشكردنی هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كان له رێگه‌ی راهێنان و ئاماده‌كارییه‌وه گرنگه"، ده‌شڵێت: "پێویسته ئه‌مه‌ریكا هاوكاری زیاتری راسته‌قینه‌ی سوپای تایوان بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شهڕفرۆشتنانهی حزبی شیوعی چین".
راپۆرته سه‌ربازییه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه چین ده‌توانێت هه‌موو رێگه‌كانی هاتووچۆ و گواستنه‌وه به دوورگه‌كه‌وه، په‌كبخات و زیان به بنكه مووشه‌كییه‌كانی بگه‌نێت و هه‌رگیز تایوان ناتوانێت به‌رگه‌ی چین بگرێت، به‌ڵام شه‌ڕی نێو كۆڵانه و كۆڵان پارێزگاری له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی تایوان ده‌كات.
هه‌رچه‌نده فۆكسی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر تایوان گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ترسی لای ئه‌مه‌ریكا دروستكردووه، مه‌سه‌له‌ی ئۆكرانیا-یه، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه داگیركرێت.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن، كه به ئێن بی سی نیوز-ی وتووه: "دوو به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وتوویانه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌گی تێدایه هێزه‌كانی له ناوچه‌ی بهلتێك و پۆڵه‌ندا كه‌مكاته‌وه، به‌مه‌رجێك رووسیا هێزه‌كانی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه".
هه‌فته‌ی پێشوو گفتووگۆیه‌كی چڕ له نێو ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ده‌ستی پێكرد، ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌وه زیاتری لێنهزانراوه.
چونكه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌گی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی داوه له ده‌وڵه‌تانی بهلتێك، ئملی هۆرن، وته‌بێژ به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه هێزه‌كانی له دوڵه‌تانی بهلتێك و پۆڵه‌ندا كه‌مكاته‌وه.
هۆرن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراكردووه كه ئیداره‌ی بایدن پایه‌ند نییه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا وه‌ك باسده‌كرێت، ئیداره‌كه له‌گه‌ڵ روسیا گفتووگۆ ناكات له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ده‌وڵه‌تانی بهلتێك و پۆڵه‌ندا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سی ئێن ئێن-ی وتووتوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وڵه‌تانی بهلتێك دووره له راستییه‌وه.
ده‌وڵه‌تانی بهلتێك بریتین له (لیتوانیا، لاتیڤیا و ئیستوانیا)، دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی 1990 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، بوون به به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی و ئێستاش ئه‌ندامی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپان.
له‌دوای داگیركردنی نیوه دورگه‌ی قرم له‌لایه‌ن رووسیاوه ساڵی 2014، ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تی ناتۆ هێزه‌كانیان له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات زیادكرد.
له ئێستا به كرده‌یی ئه‌مه‌ریكا توانای دانانی 70 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌وروپادا هه‌یه، كه 37 هه‌زاریان ئێستا جێگیره و له‌وانه‌ش 4 هه‌زاریان له پۆڵه‌ندان.
ولیام تایلۆر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بۆش و باڵیۆز به وه‌كاله‌ت له ئیداره‌ی تره‌مپ و ئێستاش له په‌یمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشتی كارده‌كات، به ئێن بی سی نیوز-ی وتووه، كه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات زیان به ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت له‌نێویاندا ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات له‌ناتۆ.
تایلۆر ده‌شڵێت: "ئامانجی گشتیمان ئارامیی و دڵنیایی زیاتره به یه‌كتر و ئومێدیشمان وایه به‌رێگه‌یه‌كی زیره‌كانه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان ده‌رباره‌ی باوه‌ڕبوون به یهكتردهكهین كه هیچ لایه‌ك ده‌ستدرێژی نه‌كاته سه‌ر ئه‌وی دیكه".
رووسیا به ئاشكرا پێیوایه ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ناتۆ هه‌یه‌تی، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی ئه‌وه له‌نێو خۆیاندا ده‌كه‌ن، كه رووسیا پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كردووه كاتێك ترسی خستووه‌ته دڵی ئه‌وروپاوه.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه رووسیا ده‌یه‌وێت دوای داگیركردنی ئۆكرانیا هه‌ریه‌ك له جۆرجیا و مۆلدیڤا داگیربكات.
24 به‌رپرسی پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌وره ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی پێشوو هه‌فته‌ی پێشوو نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی بایدن كردووه، كه پێویسته هه‌نگاوی په‌له بنرێت به‌رله‌وه‌ی رووسیا ده‌وڵه‌تێك داگیربكات، چونكه دوای داگیركردن كاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت بۆ جیهان.
هه‌ر بۆیه وته‌بێژێك به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌ی بی سی نیوز -ی راگه‌یاندووه كه ئه‌وان و هاوپه‌یمانان هه‌فته‌ی ئاینده، مه‌سه‌له‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ رووسیا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.