مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ره‌وانه‌ی به‌رده‌م لیژنه‌ی ره‌فتاری نوێنه‌ران كرا
"بوورانه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی سیناریۆ بوو و ویستی به‌و فێڵه دانیشتنی په‌رله‌مان دوا بخات"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، كه به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بوو، ره‌وانه‌ی به‌رده‌م لیژنه‌ی ره‌فتاری په‌رله‌مانی بكات.
فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا، په‌رله‌مانتار مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ره‌وانه‌ی به‌رده‌م لیژنه‌ی ره‌فتاری په‌رله‌مانی بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مه‌شهه‌دانی سه‌رپێچیی ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كردووه، به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی له رۆژی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مان كردی، سیناریۆ بووه.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی كه له 9ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌م جاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد، له دانیشتنه‌كه‌دا وا ده‌ركه‌وت كه تووشی حاڵه‌تێكی ته‌ندروستیی ناسه‌قامگیر بووه‌ته‌وه و بوورایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه گوازرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا.
دوای ئه‌و رووداوه سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی باس له چه‌ند به‌ڵگه و زانیارییه‌ك ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ی مه‌شهه‌دانی كردی، سیناریۆ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه دوا بخات، تاوه‌كو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌درێت.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا هۆكاری ئه‌و سیناریۆیه‌ی مه‌شهه‌دانی به وردی روون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، هه‌ریه‌ك له هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و هاوكات سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و سه‌رۆكی كوتله‌ی سادیقون له په‌رله‌مان و نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له نه‌خۆشخانه سه‌ردانی مه‌شهه‌دانیان كرد و وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه خه‌نده له‌سه‌ر رووخساری هه‌موویان به مهشههدانیشهوه دیاره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له مالیكی و عامری و خه‌زعه‌لی له كوتله‌ی ئیتاری تهنسیقین، له به‌رامبه‌ردا موقته‌دا سه‌در كه به نیازی پێهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌یه و خاوه‌ن زۆرترین كورسیی په‌رله‌مانییه، له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری كورد، به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هاوپه‌یمانی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر هاوپه‌یمانێتیی كردووه و له به‌ره‌یه‌كی جیاوازن.
له‌كاتێكیشدا ئیتاری ته‌نسیقی ركابه‌ری سه‌در ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه كه ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و به‌ڕی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ژێر پێی سه‌در ده‌ربهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی، كه پێكهاته‌ی حكومه‌ت هه‌مان شكڵ و شێوازی حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقی هه‌بێت.
H.B