ئه‌مه‌ریكا گوانتا نامۆ داده‌خات
جولدان 15 مین، كه‌سه له‌كۆیی 39 گیراوی دیكه‌ی تیرۆرست كه تائێستا له گوانتا نامۆ ماونه‌ته‌وه
K24-هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی نیۆرك تامیز رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیان داوه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستی ناسراو جولدان حه‌سه‌ن دورانی، ته‌مه‌ن 47 ساڵ، به‌مه‌رجێك گرانتی ئاسایشی هه‌بێت له‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌گوازرێته‌وه.
بڕیاره‌كه هاوكاتی یادی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی به‌ندكردنی پێگه‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایه له كوبا، جولدان 15 مین، كه‌سه له‌كۆیی 39 گیراوی دیكه‌ی تیرۆرست كه تائێستا له گوانتا نامۆ ماونه‌ته‌وه، گواستنهوهكهشیان به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌زامه‌ندی دبلۆماته ئه‌مه‌ریكیه‌كان، وڵاتێكی بۆ بدۆزنه‌وه، به گرانتیهكی ئاسایشی كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا لوید ئۆستن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
دوران له وڵاتی جیبۆتی ده‌ستگیركراوه و له دوورگه‌ی گوانتا نامۆ له ساڵی 2006 وه ده‌ست به‌سه‌ره، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته كرابێت، ناشتوانێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی به پێی یاسای كۆنگرێس.
وته‌بێژی گوانتا نامۆ جۆن كیربی ره‌تیكردوه هیچ لێدوانێك له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌وه بدات، ته‌نها ئه‌وه‌ی دركاند كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا گوانتا نامۆ دابخات.
دوورگه‌ی گوانتا نامۆ، زه‌ویه‌كی 45 میل دووجایه‌و 17 میل ده‌كه‌وێته سنوری كوبا، له ساڵی 1904 وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ساڵانه به به‌های 4085 دۆلار له كوبای به‌كرێ گرتووه، وه‌كو گرتوخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆرستان سودی لێوه‌ر ده‌گرێ.