ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌یان به‌رپرس ده‌ركرد
بڕیاره‌كه وه‌زیرێكی ئێستا‌و 3 وه‌زیری كابینه‌ی پێشوو، بریكارێك و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌گرێته‌وه
K24-هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بڕیاری بۆ ده‌ستگیركردن و لێپێچینه‌وه‌ی بۆ ده‌یان به‌رپرسی گه‌وره‌ی عێراقی ده‌كردووه، له نێویاندا وه‌زیری ئێستا هاتووه.
له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، 98 بڕیاری گرتن و بانگهێشتكردنی له كانوونی دووه‌می ساڵی رابردووی ده‌ركردووه، راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كان له لایه‌ن دادگاوه ده‌ركراون، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و نووسینگه‌كانی ده‌سته‌كه له پارێزگاكانی عێراق.
دووپاتیشی كردوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه وه‌زیرێكی ئێستا‌و 3 وه‌زیری كابینه‌ی پێشوو، برێكارێك و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشتر، له‌گه‌ڵ 2پارێزگاری ئێستا و 8ی رابردوو ده‌گرێته‌وه.
21 به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئێستا‌و 15ی پێشتر، 12 بڕیاریش تایبه‌ت به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له خۆده‌گرێت.
عێراق له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه له ریزبه‌ندی وڵاتانی گه‌نده‌ڵ پله‌ی 12ه‌می گرتووه.