گووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: بڕیاری لێخۆشبوونی %15 قه‌رزی ئاو و كاره‌بای هاووڵاتیان درێژكرایه‌وه
حكومه‌ت پابه‌ند به بڕیاری خۆی كه 20ی مانگی یه‌كی ئه‌و ساڵی وه‌ك دوا واده بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه دانابوو
K24-هه‌ولێر
جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد.
رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێی راپۆرتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆی كرد، كه تایبه‌ت بوون، به هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له پێناو پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی ناوچه سنووری و جێناكۆكه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو، به تاووتوێكردنی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی تایبه‌ت به پێشهاته‌كانی كۆڕۆنا و هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتیان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته‌كه، جه‌ختی له هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه له پێناو وه‌رگرتنی زۆرترین رێژه‌ی ڤاكسین و رێكاره‌كانی خۆپارێزی.
لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به خوێنده‌وه‌ی راپۆرتی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان خۆیان و هاوتا عێراقیه‌كه‌ی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی راسپارد له پێناو هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و باره‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوایكرد په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی راپۆرتی دارایی ساڵی 2021 و شه‌فافیه‌تی ته‌واوی تێدابێت بۆ دیوانی چاودێری دارایی، پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و راپۆرته‌كانیان پێشكه‌شی دیوانی چاودێری بكه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با پێشنیازی درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبوونی بڕی %15 پاره‌ی قه‌رزی كاره‌بای هاووڵاتیانی كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كه‌ی تا كۆتایی مانگی دوو درێژكرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه بڕیاری لێخۆشبوونی %15 قه‌رزه‌كانی ئاوی هاووڵاتیشانیش درێژكرایه‌وه، به مه‌رجێك كۆیی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بدرێنه‌وه.
گووته بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دیوانی چاودێری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به وردبینیكردنی راپۆرتی خه‌رجی و داهاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 70% ته‌واو بووه.
له باره‌ی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی ڤاكسینیش له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه، رایگه‌یاند حكومه‌ت پابه‌نده به بڕیاری خۆی كه 20ی مانگی یه‌كی ئه‌و ساڵی وه‌ك دوا واده بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه داناوه.
سه‌باره‌ت به دۆخی كاره‌با، گوتی به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی دۆخی كاره‌با و نه‌هێشتنی سه‌رپێچی هه‌بووه، گووتیشی به‌داخه‌وه چه‌ند لایه‌نێك ده‌یانه‌وێ شكست به پلانه‌كانی چاكسازیی حكومه‌ت بێنن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن پێوه‌ری زیره‌ك له تاوه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساییه و قبوڵناكرێت و رێكاری یاسایی دژی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌گرینه به‌ر.
بۆ ئاویش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی زیادی ئاوییان بۆ هاتووه‌ته‌وه كه رێژه‌یه‌كی كه‌من ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی نێوان دانا غاز و حكومه‌تی هه‌رێم، گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و دانا غاز، پێویسته كۆمپانیاكه مانگانه بڕی 450 ملیۆن پێ سێجای پێوه‌ری، غاز راده‌ستی حكومه‌ت بكات، حكومه‌تیش ئه‌و غازه هه‌مووی ده‌داته وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، بۆیه هیچ بڕێكی پاره نایه‌ته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت تاكو وه‌كو داهات هه‌ژمار بكرێـت.
سه‌باره‌ت به زیادبوونی به‌رهه‌می غازی كۆمپانیاكه، هێشتا زیاد نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌وڵدان 200 تا 250 ملیۆن پێی غازی پێوه‌ری به‌رهه‌م بێنن، ئه‌و كاته چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و داهاته بێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت.
له باره‌ی جیاوازی نرخی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان، راگه‌یاند، حكومه‌ت بڕی 100 ملیۆن لیتری نه‌وتی كڕی و به نرخی پاڵپتشیكردن 55 هه‌زار نزیكی 66 ملیۆن لیتری لێ دابه‌شكرد، هه‌وڵیشدراوه، ئه‌و به‌شه‌یان ناوچه شاخاویه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شار بگرێته‌وه، كه خه‌ڵكی هه‌ژارتری لێده‌ژین، به‌ڵام بڕی دووه‌می نه‌وته‌كه لیتری به 450 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌وتووه، ناچار بووین ئه‌وه‌ی كه ماوه به نرخی90 هه‌زار دابه‌شبكه‌ین.
sh.o