هۆشیار زێباری خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كرد
به‌ڵگه‌كانی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد.
كه‌ناڵی ئاسمانی "الحدث"، بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ زێباری به فه‌رمی به‌ڵگه‌نامه‌كانی راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، تا ئێستا گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه رێگه‌پێدراوی فه‌رمییه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی پارتی له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
هۆشیار زێباری دوای ساڵی 2003 چه‌ندین پۆستی جیاوازی له حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، له‌وانه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه له ساڵی له نێوان ساڵانی 2003 تا 2014، هه‌روه‌ها پۆستی وه‌زیری دارایی له دوای ساڵی 2014 تا 2016.