پەروەردەی هەولێر پشووی فەرمی راگەیاند

تاقیکردنەوەکان دواخران

دێمەنێکی ئەمڕۆی شەقامێکی هەولێر
دێمەنێکی ئەمڕۆی شەقامێکی هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بارانبارین ئەمڕۆ دوام نابێت و تاقیکردنەوەکان دوا دەخرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا مامۆستا و قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایان بڕیارمداندا تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکەمان، جگە لە حەوزی سۆران ئەنجام نەدرێن".