هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

"لە هەندێک شوێن لافاو دروستبووە"

دیمەنێکی شەقامی کەسنەزان - هەولێر
دیمەنێکی شەقامی کەسنەزان - هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە هەندێک شەقامی هەولێر لافاو دروستبووە و خۆیان بپارێزن.

لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر هاتووە: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەهەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروست بوە بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبۆتەوە خۆتان بپارێزن  وڕێگای بەدیل بدۆزنەوە".