هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە
"لە هەندێک شوێن لافاو دروستبووە"
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕ لە هەندێک شەقامی هەولێر لافاو دروستبووە و خۆیان بپارێزن.
لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێر هاتووە: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەهەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری لافاو دروست بوە بۆیە تکایە هەوڵبدەن لەو شوێنانەی ئاو زۆر کۆبۆتەوە خۆتان بپارێزن وڕێگای بەدیل بدۆزنەوە".