راگەیەندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە
"هاتووچۆ لە بەشێک لە شەقامەکان وەستاوە"
K24 – هەولێر
پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو هاتووچۆ لە بەشێکی شەقامەکان وەستاوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر کاری زۆر گرنگیان نەبێت هاتووچۆ نەکەن.
دەقی راگەیەندراوی پاریزگاری هەولێر:.
تکایه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆتان و گه‌یشتنی تیمه‌کانمان بۆ شوێنی پێویست، ئه‌وه‌ی کاری زۆر گرنگی نه‌بێ، هاتووچۆتان سنورداربکه‌ن.
به‌شێک له شه‌قامه گشتیه‌کان هاتوچۆ تێیدا وه‌ستاوه.
به‌پێی پشبینیه‌کان بارینی بارانی به لێزمه به‌رده‌وام ده‌بێ.
تکایه هه‌وڵاتیانی به‌ڕێز بۆ هه‌ر بابه‌تێکی پێویست، په‌یوه‌ندی به شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی و پۆلیس ونزیکترین فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری بکه‌ن، ته‌واوی تیمه‌کان له ئاماده‌باشی و خزمه‌تدان.
هه‌موولایه‌ک ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر