لە بەغدا بۆمبێک فڕێدرایە ناو بارەگای پارتی
لە بەغدا بۆمبێک فڕیدرایە ناو بارەگای پارتی

K24 – هەولێر
لە شاری بەغدا بۆمبێک فڕێدرایە ناو بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان و و ماڵپهڕی (التاخی).
سەرچاوەیەک رایگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/1/2022، لە بەغدا بۆمبێک فڕێدراوەتە نێو حەوشەی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ماڵپهڕی (التاخی).
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی 2020، لەلایەن ژمارەیەک چەکدار و لایەنفری هەندێک لایەنی عێراقی هێرش کرایە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی و ئاگریان لە چەند ژوورێکی بارەگاکە بەردا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی پارتی