بلینكن: مه‌رامه‌كانی ئێران جێبه‌جێ ده‌بن
" ئه‌و هه‌له‌ی له‌به‌رده‌م ئێرانه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نه‌وه‌ك مانگ"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی واشنتن و تاران تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران دا.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوو، تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به رێكه‌وتنی كۆتایی، ئه‌مه‌ریكا بژارده‌ی دیكه‌ی ده‌بێت.
بلینكن راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، كه ئێستا له ڤییه‌ننا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به رێكه‌وتن، ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ئێران چاره‌سه‌ی دیكه‌ی ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: " پێم وایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌ممان ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ین به رێكه‌وتن یاخوود نا". گوتیشی: ئه‌و هه‌له‌ی له‌به‌رده‌م ئێرانه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نه‌وه‌ك مانگ، چونكه ئێران چركه به چركه به مه‌رامه‌كانی ده‌گات كه ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ناووكییه.
بلینكن هۆشداریدا، ئێرانییه‌كان له بواری به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی پێشكه‌وتوون، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه قوورس ده‌بێت، چونكه ورده ورده شتی نوێ فێر ده‌بن و له‌به‌رامبه‌ردا شتی تازه به‌رهه‌م ده‌هێنن، كاتێك ته‌واوی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی چه‌كی ناووكییان پێشێل كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، "گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی له ڤییه‌ننا بۆ ئه‌مه‌ریكا باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا سه‌ری نه‌گرت، بژارده‌ی دیكه‌مان ده‌بێت".
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.