کۆریای باکوور هەڕەشە لە ئەمهریکا دەکات
"واشنتن پێشنیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر پیۆنگ یانگدا دەکات"
K24- ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور، هۆشداریدایە ئەمهریکا و رایگەیاند، ئەگەر واشنتن پەنا بباتەبەر سەپاندنی سزای زیاتر، ئەوا وەڵامی توند و کاریگەرییان دەبێت.
وهزارهتی دهرهوهی كۆریای باكوور جهختیكردهوه، چالاکییە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی، لەپێناو بەرگریکردن لەخود پێناسە کرد.
دوێنێ، لیندا تۆماس نوێنەری ئەمهریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاندبوو، بەهۆی تاقیکردنەوەی شەش مووشەکی بالیستی، لە چەند رۆژی رابردوودا، واشنتن پێشنیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر پیۆنگ یانگدا دەکات.