ناتۆ: سازش ناكه‌ین
"پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان بكه‌ین"
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، ینس ستۆڵتنبێرگ، رایگه‌یاند، په‌یمانه‌كه‌یان سازش له مافی خۆی ناكات بۆ فراوانكردنی ریزه‌كانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتدا.
له گفتوگۆیه‌كیدا، له‌گه‌ڵ رادیۆی پۆڵه‌ندا، ستۆڵتنبێرگ گوتی: پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه سازش له‌و بنه‌مایانه ناكه‌ین، كه چه‌سپاون و هه‌موو وڵاتێك مافی خۆیه‌تی رێگه و بڕیاری خۆی دیاری بكات، ئایا ده‌یه‌وێت بێته پاڵ ناتۆ یان نایه‌وێت.
گوتیشی: ناتۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پارێزگاری له هه‌مووان بكات. بۆ ئه‌وه‌ش رێگه به خۆی ده‌دات، هێزه‌كانی له خۆرهه‌ڵات بڵاوبكاته‌وه.
له باره‌ی رووسیاشه‌وه، گوتی: ئێمه دڵنیا نین له‌وه‌ی ئایا رووسیا له باره‌ی ئۆكرانیاوه چ نیازێكی هه‌یه. به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌زاران سه‌ربازی ئاماده بۆ شه‌ڕ له سنووره‌كان مۆڵدراون. هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی.
سه‌رچاوه: RT