له پارێزگای ئه‌نبار له رێگای پشكنینی كۆڕۆنا گه‌نده‌ڵی كراوه
رێژه‌ی پاره‌كه 3 ملیۆن و نیوو دۆلار بووه
K24-هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندورستی گشتی شاره‌كه به‌هاوكاری، تاقیگه و به‌شی ده‌رمانخانه و به‌شی ته‌ندورستی یه‌ك و دووی ناوه‌ندی رومادی، ناوی دووباره و ته‌زویریان به‌رزكردوه‌ته‌وه، گوایه پشكنینی كۆڕۆنایان كردووه.
249604 ناو دووباره‌ن و 20 جاریش له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا خراونه‌ته لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوایه پشكنینان له رێگای لوته‌وه كردووه، بێ ئه‌وه‌ی پشكنینان بۆ كرابێـت.
ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌رسته‌یه‌كی پشكنینی بهكارهاتودا، كه به تاقیگه ئه‌هلیه‌كان فرۆشراوه، به نرخێكی گران و سود له نرخه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ستیان له هه‌ده‌ردانی 5 ملیار دیناردا هه‌بووه.
ده‌سته‌كه بریاره لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ 7 تۆمه‌تبار بكات، به‌رپرسانی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، به‌شی بایلۆجی، كه‌رتی ته‌ندورستی دووه‌م، ناوه‌ندی ته‌ندورستی رومێله،و به‌رپرسانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندورستی له شاره‌كه.