مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ دەکات

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - کۆچکردوو د. مارف عومەر گوڵ
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - کۆچکردوو د. مارف عومەر گوڵ

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. مارف عومەر گوڵ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی د. مارف عومەر گوڵ:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت. 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان