هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا
هێزەکانی تورکیا لە سنووری نەینەوا وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە
K24 - هەولێر
جارێکی دیکە لە سنووری پارێزگای نەینەوا هێرشی مووشەکی کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە، لەرێگەی سێ مووشەکەوە هێرش کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا لەسنووری پارێزگای نەینەوا، ئەمەش دووەم هێرشی هاوشێوەیە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.
لەبەرامبەردا تۆپخانەی سوپای تورکیا، ئەو ناوچەیەی تۆپباران کرد، کە مووشەکەکانی لێوە ئاڕاستەکرابوون.
هاوکات دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە "سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کراون، سەربازگەکەی تورکیاش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە".
دژە تیرۆری کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".