خه‌ڵاته‌كانی زه‌بێستی 2021 دابه‌شكران

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی خه‌ڵاتی زه‌بێستی 2021ـی بۆ دووه‌مجار به‌ده‌ستهێنا، كریستیانۆ رۆناڵدۆش خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێبه‌خشرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 17 جه‌نیوه‌ری 2022، فیفا مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی زه‌بێستی 2021ـی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز كرد، تێیدا لیڤاندۆڤسكی گره‌وه‌كه‌ی له لیۆنێل مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح برده‌وه و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2021ـی به‌ده‌ستهێنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌هۆی شكاندنی ریكۆرده‌كه‌ی عه‌لی دایی كه بووه گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ، فیفا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی وه‌كو رێزلێنانێك به كریستیانۆ به‌خشی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش خه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی زه بێست بوو
ـ ئالێكسیا پوتێلاس كاپتنی بارسێلۆنا به باشترین خانمه یاریزانی 2021 دیاریكرا
ـ تۆماس توخێل خه‌ڵاتی زه‌بێستی وه‌كو باشترین راهێنه‌ری 2021 وه‌رگرت
ـ ئیما هاییس خانمه راهێنه‌ری چێڵسی به باشترین راهێنه‌ری 2021 دیاریكرا
ـ ئێریك لامێلا هێرشبه‌ری پێشووی تۆتێنهام و ئێستای یانه‌ی سێڤییا خه‌ڵاتی پوشكاشی بۆ جوانترین گۆڵی 2021 پێبه‌خشرا
ـ ئیدواردۆ مێندی سه‌نیگالی خه‌ڵاتی زه‌بێستی وه‌كو باشترین گۆڵپارێزی 2021 پێبه‌خشرا
ـ كریستیانا ئێندلێری گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی و یانه‌ی لیۆن به باشترین گۆڵپارێزی 2021 دیاریكرا
ـ كریستیان سێنكلهیر خانمه هێرشبه‌ری كه‌نه‌دی خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی زه‌بێستی به‌ده‌ستهێنا
ـ هانده‌رانی فنله‌ندا و دانیمارك به باشترین هانده‌ری 2021 دیاریكران
باشترین پێكهاته‌ی ساڵی 2021
گۆڵپارێز: ئیدواردۆ مێندی
به‌رگریكاران: داڤید ئالابا، لیۆناردۆ بۆنۆچی و رۆبن دیاز
ناوه‌راستكاران: دی برۆین، جۆرجینیۆ و نگۆلۆ كانتی
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، مێسی، هالاند و لیڤاندۆڤسكی