ئيخوانى ئه‌رده‌ن به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ن
پارتى به‌ره‌ى كارى ئيسلامى، باڵى سياسى كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان و ديارترين پارتى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌رده‌نى بڕيارى دا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى 20ى سێپتێمبه‌رى داهاتوودا به‌شدارى بكات.
K24 – هه‌ولێر:
پارتى به‌ره‌ى كارى ئيسلامى، باڵى سياسى كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان و ديارترين پارتى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌رده‌نى بڕيارى دا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى 20ى سێپتێمبه‌رى داهاتوودا به‌شدارى بكات.
ئه‌ميندارى پارته‌كه محه‌ممه‌د زيود، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، ئه‌نجوومه‌نى شوراى حزبه‌كه‌ى بڕياريداوه، له خولى ئه‌مساڵى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا به‌شدارى بكه‌ن.
زيود داواشيكرد، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پارێزگارى له سه‌لامه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و رێگرى له‌وه بكرێت ده‌زگا ئه‌منييه‌كان ده‌ستوه‌رده‌نه پرۆسه‌كه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م كاروبارى لايه‌نه‌كان و بانگه‌شه‌ى پارته‌كه‌يان چێ بكه‌ن.
له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2010 و 2013 ئه‌و پارته ئيسلامييه وه‌ك ناڕه‌زايه‌تييه‌ك له دژى سيستمى يه‌ك ده‌نگى واته دابه‌شكردنى وڵات به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌يه‌كدا و رێگه‌دان به ده‌رچوونى ته‌نيا يه‌ك كانديد له بازنه‌كاندا، بڕياريدابوو به‌شدارى له پرسه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كات.
له كۆتايى ئابى ساڵى رابردوودا حكومه‌ت پڕۆژه‌ى ياسايه‌كى نوێى خسته‌ڕوو و رايگه‌ياند، چيديكه كار به سيستمى يه‌ك ده‌نگى ناكرێت و ژماره‌ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له 130 كورسييه‌وه كرايه 150 كورسى.