له سلێمانی شهڕ روویدا
"پێشمەرگەیهك بریندار بووە"
K24- ههولێر:
پهیامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایدهگهیهنێت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی شەڕ لە نێوان ئاسایشێک و پێشمەرگەیەکدا روویداوە.
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان 24، ھەردوولا بە چەک رووبەرووی یەکتری بوونەتەوە و پێشمەرگەکە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
جهختی لهوه كردهوه، دۆخەکە لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە ئاسایی کراوەتەوە بەڵام تا ئێستا ھۆکاری شەڕەکە روون نیە .