فیلمی "سه‌بایا" ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی
ده‌رهێنه‌رێكی كورد ده‌بێته براوه‌ی خه‌ڵاتی زێڕێنی "گوڵدباك"ی سویدی

K24 - هه‌ولێر:
هۆگر هروری، ده‌رهێنه‌ری گه‌نجی كورد، خه‌ڵاتی زێڕینی "گوڵدباك"ی سویدی بۆ باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی له ساڵی 2021 به‌ده‌ستهێنا.
له (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له مه‌راسیمێكدا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، خه‌ڵاتی باشترین فیلم به چه‌ند ده‌رهێنه‌رێك به‌خشرا، یه‌كێك له براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه، هۆگر هرورییه، كه به فیلمی سه‌بایا، خه‌ڵاتی زێڕێنی گوڵدباك-ی وه‌ك باشترین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
View this post on Instagram
فیلمه‌كه‌ی هۆگر هروری، پێشتر چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی له (13 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له فێستیڤاڵی "ئیگیۆلۆنا فیلم" و له (12ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) له فیستڤاڵێكی دیكه‌ی سینه‌مایی وه‌رگرتووه.
فیلمی "سه‌بایا"ی ده‌رهێنه‌ری كورد، "هۆگر هروری"، باس له نه‌هامه‌تییه‌كانی كچ و ژنانی ئێزدی ده‌كات، كه له ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌لاماری شنگالی دا و هه‌زاران كچ و ژنانی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی رفاند و وه‌كو "سه‌بایا – كه‌نیزه" مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا و كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرا.
View this post on Instagram