بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه گه‌یشته رێككه‌وتن

یانه‌ی بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانێکی یانه‌ی چێڵسی گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانیان یاریی بکات.
بەپێی بەرنامەی ئێلچێرینگیتۆی ئیسپانی بارسێلۆنا لەگەڵ سیزار ئازپێلکوێتا گەیشتە رێککەوتن لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆ دەکەن و دەشتوانن لە وەرزی سێیەمدا بە رێککەوتن گرێبەستەکە نوێ بکەنەوە.
گواستنەوەی ئەم یاریزانەی چێڵسی لەسەر داوای چاڤی راهێنەرە کە گرێبەستی ئەم به‌رگریكاره لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و ئێستا سەربەستە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک وواژۆ بکات.
ئازپیكویلتای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، سه‌ره‌تای یاریكردنی له یانه‌ی ئۆساسونای ئیسپانیا بووه، دواتر له هاوینی 2010 ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و به به‌های 6 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی مارسێی فه‌ره‌نسا، دوای دوو وه‌رز یاریكردن له خولی فه‌ره‌نسا به به‌های 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی جلشینه‌كانی له‌نده‌ن 456 یاریی كردووه 14 گۆڵ و 56 ئاسیستی تۆمار كردووه.
