به وێنه.. ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ له "جوو"ه‌كان جووتره ببینه
K24 - هه‌ولێر:
سامرییه‌كانی شاری نابلسی فه‌له‌ستین، كه خۆیان وه‌ك "جوو"ی ره‌سه‌ن ده‌ناسێنن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جه‌ژنی "به‌روبووم"یان، له‌سه‌ر لووتكه‌ی "جۆرزیم" به‌ڕێكرد.
سامرییه‌كان خۆیان به نه‌وه‌ی ره‌سه‌نی به‌نی ئیسرائیل ده‌زانن و ئه‌وان و ده‌ڵێن: "ئێمه خاوه‌نی ته‌وڕاتین" و دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه "جوو"ه‌كانی ئیسرائیل، هیچ مافێكیان به‌سه‌ر قودسه‌وه نییه.
سامرییه‌كان ئه‌و جه‌ژنه وه‌كو "حه‌ج" چاو لێده‌كه‌ن و جلوبه‌رگێكی سپی تایبه‌تی به‌و جه‌ژنه یا ئه‌و حه‌جه ده‌پۆشن، ئه‌وان ژماره‌یان 750 كه‌سه.
ئه‌وان ساڵانه سێ جار سه‌ردانی ئه‌و چیایه ده‌كه‌ن و به بیروباوه‌ڕی خۆیان، هه‌ر جارێك له‌و سه‌ردانه به حه‌جێك داده‌نێت.
زمانی ئاخاوتنی سامرییه‌كان عیبری كۆنه، واتا هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی كه "ته‌وڕات"ی پێ نووسراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌وان زمانه‌كه‌یان له 22 پیت پێكدێت و ده‌توانن به عه‌ره‌بی قسه بكه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)