برایه‌تی كاپتنه‌كه‌ی ئاراراتیشی كڕی
یانه‌ی برایه‌تی له پێناو مسوگه‌ركردنی گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق كه ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه، كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی ئاراراتیشی كڕی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی برایه‌تی به فه‌رمی كارزان محه‌مه‌دی كاپتنی یانه‌ی ئاراراتی بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه و بڕیاریشه ئه‌و یاریزانه به‌شداریی دوایاریی یانه‌ی برایه‌تی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق له به‌رانبه‌ر یانه‌ی دیاله بكات.
یانه‌ی برایه‌تی له ماوه‌كانی رابردوو ژماره‌یه‌ك یاریزانی ناسراوی خوله‌كانی كوردستانی بۆ ریزه‌كانی گواستنه‌وه، دیارترینیان (دیدار حامید، فه‌رهه‌نگ وریا و هوگر حوسێن)ـه، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانیش دوو یاریی ئه‌نجامداوه و 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌شی گرتووه، دوایاری خۆشی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له به‌رانبه‌ر یانه‌ی دیاله ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات به فه‌رمی بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.