ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر و به تۆمه‌تی "زینا"ش دادگایی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ڕ ژنێكی هۆڵه‌ندی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایه‌كی تۆمار ده‌كات چونكه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووه‌كه‌ی، رووی كردووه‌ته ئه‌و وڵاته و له‌و ماوه‌یه‌دا، وه‌ك خۆی له سكاڵاكه‌ی ئاماژه‌ی پێكردووه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر، به گوێره‌ی لێدوانی پارێزه‌ره‌كه‌شی، ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه و ره‌نگه به تۆمه‌تی "زینا"ش دادگایی بكرێت.
برایان لۆكولو، پارێزه‌ری ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه ده‌ڵێت: "لۆرا ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له مه‌یخانه‌ی هۆتێله‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی سه‌رقاڵی خواردنه‌وه بوونه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه بۆ پارێزه‌ره‌كه‌ی گێڕاویه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "دوای خواردنه‌وه هه‌ستم كرد باش نیم و باری ته‌ندروستیم تێكچوو و له هۆشخۆم چووم، چونكه ماده‌ی هۆشبه‌ر له خواردنه‌وه‌كان كرابوو، كاتێك به هۆشخۆم هاتمه‌وه، له شوێنێكی دیكه بووم و هه‌ستمكرد ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته‌سه‌ر".
دوای ئه‌و رووداوه ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه پۆلیس له رووداوه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاتێك پۆلیس ده‌گاته شوێنه‌كه، ده‌ستبه‌جێ لۆرای ته‌مه‌ن 22 ساڵان به تۆمه‌تی "زینا" ده‌ستگیر ده‌كات.
لۆكولو گوتیشی: "نازانم چ تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی لۆرا كراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانم ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستگیركراوه كه پۆلیسی له ده‌ستدرێژكردنه سێكسییه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه"، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لۆرا رۆژی دووشه‌ممه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده ده‌بێت و بۆ یه‌كه‌مجار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تۆمه‌ته‌كه‌ی ئاراسته ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له قه‌ته‌ڕ رایانگه‌یاند، هه‌موو هاوكارییه‌كی یاسایی لۆرایان كردووه و له رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنه‌كه‌یه‌وه ئاگادارن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه هیچ لێدوانێكی حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرن.