ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی دایکی دەستگیرکرا

دەگوترێت بە تەور دایکی کوشتووە

تۆمەتبارەکە
تۆمەتبارەکە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە شاری بەغدا ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی دایکی خۆی دەستگیرکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر حاڵەتێکی کوشتن لە ناوچەی "عبێدی" رۆژهەڵاتی بەغدا، راستەوخۆ تیمێکی ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە پێکهێنراوە.

تیمە ئەمنیەکە ژنێکیان دەستگیر کرد کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی دایکی خۆی بە تەور، دواتر ژنەکە رادەستى لایەنە تایبەتمەندەکان کراوە بۆ بۆ وەرگرتنى رێوشوێنە یاساییەکان.

Fly Erbil Advertisment