چه‌كدارانی داعش بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان تاكتیكی نوێ به‌كارده‌هێنن

هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7f46c108-89ed-405b-a3d3-5a613e298859/Gundi%20Bashir%20U%20ISIS.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

چه‌كدارانی داعش به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌ پێشتر كۆنترۆڵیان كردبوون، ئێستاش له‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ماون، له‌پێناو مانه‌وه و به‌رگری كردن له‌خۆیان، ستراتیژیه‌تێكی نوێ به‌كار ده‌هێنن، ئه‌ویش رێگریكردنه‌ له‌ راكردنی خه‌ڵكی مەدەنی له‌و ناوچانه‌، بۆئه‌وه‌ی بۆ خۆپاراستن وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنن.