موفتى سوننه هێرشى توند دهكاته سهر عهبادى و قاسم سولهيمانى و هادى عامرى
گوتيشى: كردەوەكانی حكوومەت تیرۆرستانە نییە ئایا حەشدی شەعبی رێكخراوێكی تیرۆرستی نییە، من دەڵێم گەر تیرۆر لە عێراقدا بوونی ھەبێت ئەوا تیرۆری حەشدی شەعبییە
K24 – ههولێر:
سوننەكان داوا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەن فریای هاووڵاتيانى ناو فەلووجە بكەون و موفتی سوننەكانیش لە عێراق دەڵێت ئەوەی روودەدات ئۆپەراسیۆنی وێرانكردنی فەلووجەیە و تەنانەت عەبادی و سیستانیش دەسەڵاتیان بەسەر ئەو ھێزە چەكدارانەدا نییە كە شەڕی فەلوجە دەكەن.
ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنى فەلووجە بەردەوامە و تا دێت ناڕەزایی سوننەكانیش لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەكان زیاتر دەبێت لەو سەروبەندەشدا بە دەیان كەسایەتی سوننە بانگەواز لە لایەنە جیھانی و ھەرێمییەكان دەكەن تا فریای خەڵكی مهدهنى ناو فەلووجە بكەون.
حامد موتڵهگ، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رايگهياند، بۆردومانێكی كوێرانەی ناو فەلووجە دەكرێت بەجۆرێك ھیچ جیاكارییەك لە نێوان كەسانی مهدهنى و چەكدارانی داعش ناكات، ئەم بۆردومانە بە فەرمانی وەزیری بەرگرییە، پێویستە وەزیری بەرگری قسەی ناڕاست نەكات چونكە ئەو كەسانی مهدهنى لە ماڵەكانی خۆیان بە ئامانج دەگرێت.
لەلایەكی دیكەوە موفتی سوننەكانی عێراق دەڵێت ئەوەی روودەدات جێبەجێكردنی ئەجێندای ئێرانە لەبارەی وتەكانی وەزیری بەرگری عێراقیش كە گوایە ئەوەی لە فەلووجەدا ھەیە تیرۆرە موفتی عێراق باس لەوە دەكات كە ئەوەی حەشد ئەنجامی دەدات تیرۆرێكی گەورەترە لەوەی داعش.
رافع ئەلرفاعی، موفتى عێراق گوتى: ئەم ئۆپەراسیۆنە ئۆپەراسیۆنی وێرانكردنی فەلووجەیە نەك ئازادكردنی فەلووجە چونكە ئامانجی سەرەكی لەو ئۆپەراسیۆنە كە بە دەیان ھەزار ئەندامی میلیشیاكانی ویلایەتی فەقیھی ئێرانی بۆ كۆكراوەتەوە و قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی دەكات ئەوەیە كە رقێكی سەفەوی بە خەڵكی فەلوجە بڕێژێت.
گوتيشى: كردەوەكانی حكوومەت تیرۆرستانە نییە ئایا حەشدی شەعبی رێكخراوێكی تیرۆرستی نییە، من دەڵێم گەر تیرۆر لە عێراقدا بوونی ھەبێت ئەوا تیرۆری حەشدی شەعبییە، ناكرێت حكوومەت سەركردایەتی تیرۆر بكات، حكوومەت گەر بیەوێت فەلووجە رزگار بكات نابێت كەسانی خوێنڕێژی وەك مەھدی موھەندیس و قاسم سولێمانی و ھادی عامری بكاتە سەركردە.
ههروهها گوتى: حەیدەر عەبادی كەسێكی گوناھە ھەرچەند گوناھ وشەیەكی باش نییە بۆ ئەو بەڵكو ئەو مارێكی ژەھراوییە، ئەو دەڵێت من دەسەڵاتم بەسەر حەشدی شەعبی ھەیە، بەڵام لە راستیدا ھیچ دەسەڵاتی نییە، قاسم سولەیمانی حەشی شەعبی درووستكردووە، تەنانەت سیستانیش دەسەڵاتی نییە.
ماوەیەكە ئۆپەراسیۆنی فەلووجە دەستی پێكردووە و لەونێوەندەشدا باس لە پێشێلكاری زەقی مافەكانی مرۆڤ دەكرێت بەجۆرێك وەك دەگوترێت میلیشیا شیعەكان بە درووشمی تائیفییەوە تۆڵە تائیفییەكانیان ئەنجام دەدەن.