بوكێك له خه‌ودا گیان لە دەستدەدات
"زاواكه‌ش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا"
K24- هه‌ولێر:
لە سنووری قەزای شنگال دوای ماوەیەکی کەم لە هاوسەرگیرییان، بوكێك له خه‌ودا گیان لە دەست دەدات، ئه‌مڕۆش زاواكه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شنگال رایگه‌یاند، دوای چەند رۆژێک بەسەر مردنی بوكێك له‌خه‌ودا، ئەمڕۆ 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 زاواکەش کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و خۆی خنکاند.
په‌یامنێری كوردستان 24 له شنگال رایگه‌یاند، "قاسم و نه‌سرین" ئه‌و بووك و زاوایه بوون، به‌ر له 40 رۆژ چوونه‌ته ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، شه‌وێك له خه‌ودا ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له شنگال، دوای كۆچی دوایی هاوژینه‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سه به‌رگه ناگرێ و ئه‌مڕۆ به په‌ت خۆی خنكاند و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ده‌شڵێت: هه‌ردوو بووك و زاوا خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆڕكێی سه‌ر به ناحییه‌ی سنوونێن له قه‌زای شنگال.