رووسیا.. لە رۆژێکدا زیاتر 120 ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون

617 کەسیان گیانیان لەدەستداوە

مۆسکۆ
مۆسکۆ

K24 - مۆسکۆ

 حکومەتی رووسیا رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە 120 ھەزاری تێپەڕاند.

لە رووسیای فێدراڵ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 121 ھەزار 228 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەم رێژەیە 9883 کەسیان خراونەتە ژێرچاودێری چڕەوە، 617 کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی رووسیا، تاوەکو ئێستا لە وڵاتەکەدا 11 ملیۆن و 737 ھەزار و 7 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ئەو کەسانەش بەھۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان بەرزبووەتەوە بۆ 330 ھەزار و 728 کەس.

رووسیا یەکەم وڵاتی جیھان بوو ڤاکسینی کۆرۆنای بەرھەم ھێنا، ئێستا خاوەنی 4 جۆری ڤاکیسنە کە بریتین لە ( سپوتنیک ڤی، گامکۆڤید ڤاک، سپوتنیک لایت، کۆڤی ڤاک)، بەڵام بەدەمەوەچوونی ھاووڵاتییانی رووسیا بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەئاستی پێویستدا نییە و بەرپرسانی باڵای رووسیا نیگەرانن لە کەمتەرخەمی ھاووڵاتییان.

ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: پێویستە بەرگری گشتی بۆ سەرووی %90 بەرزبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بەر بەتەشەنە سەندنی ڤایرۆسەکە بگیرێت.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی رووسیا تائێستا 76 ملیۆن و 498 هەزار و 921 کەس، یەک دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە و 69 ملیۆن و 762 هەزار و 906 کەس هەردوو دۆزەکەی پێکوتیان وەرگرتووە. هەروەها 1389 منداڵیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.