"په‌یامه‌كانی باوكم به رقه‌وه ده‌گه‌یشت"
"ئه‌زموونم وه‌رگرتووه، به هێمنی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م"
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵه‌كردنی منداڵ و كاردانه‌وه‌ی دایك و باوكان و چۆنییه‌تی ته‌مێ كردنیان، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گه‌شه و داهاتووی منداڵان به گشتی ده‌بێت.
هاووڵاتییه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی منداڵ، به ده‌نگێكی نزمه‌وه په‌یامه‌كانم ده‌گه‌یه‌نم، چونكه له پێشتردا زۆر به تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌نگارم بوونه‌ته‌وه و قیژاندوویانه به‌سه‌رمدا.
ئه‌و هاووڵاتیه گوتیشی: په‌یامه‌كانی باوكم به رقه‌وه به ئێمه ده‌گه‌یشت، چونكه به توند‌و تیژییه‌وه شته‌كانی پێ ده‌گوتم. ده‌شڵێت: بۆ ئه‌م پرسه ئه‌زموونم وه‌رگرتووه، به هێمنی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م.